بەحرەین: گرووپێکی سەر بە ئێران هێڵەکانی بۆریی نەوتیان تەقاندەووتەوە

 بەحرەین: گرووپێکی سەر بە ئێران هێڵەکانی بۆریی نەوتیان تەقاندەووتەوە
بە گوتەی وەزیری ناوخۆی بەحرەین چەندین بەڵگە لەبەردەستن، دوێنێ شەممە چەندین تیرۆریستی سەر بە ئێران هێڵەکانی بۆریی نەوتیان تەقاندووەتەوە.



ئاژانسی (ڕۆیتەرز) بەپشتبەستن بە ڕاگەیەندراوی شێخ ڕاشد بێن عەبدوڵا وەزیری ناوخۆی بەحرێن، دوێنێ شەممە چەندین بەڵگەیان دەست کەوتووە چەند تیرۆریستێک کە سەر بە ئێران بوون، لە هێڵەکانی بۆریی نەوتدا کاری تەقینەوەیان کردووە کە زیانیان بە بەرژەوەندیی نەتەوەیی وڵات گەیاندووە.



بەپێی زانیاریی میدیاکانی بەحرەین ئەو تەقینەوەیە لە 15 کیلۆمەتریی گوندی (بووری) هەڵکەوتوو لە 15 کیلۆمەتریی مەنامە ڕووی داوە و لەسەر بنەمای ڕاپۆرتەکان ئەو ناوچەیە بەهۆی هۆکاری ئەمنییەوە چۆڵ کراوە.



هەتا ئێستا بەحرێن بە فەرمی باسی ناسنامە و ڕەگەزی ئەنجامدەرانی ئەو تەقینەوەی نەکردووە.



بەحرەین بەشێکی زۆر لە پێداویستییە نەوتییەکانی خۆی لە کێڵگەی نەوتیی (ئەبوو سغە) کە سعوودیەش تێیدا بەشدارە، دابین دەکات.






باسنيوز
Top