كیا سۆڵا و سپۆرتاج 2018بڕوانامەی بەرزترین پلەی سەلامەتییان بەدەست هێنا

كیا سۆڵا و سپۆرتاج 2018بڕوانامەی بەرزترین پلەی سەلامەتییان بەدەست هێنا
لە تاقیكردنەوەیەكی بەیەكداكێشان بۆ پۆلێنكردنی سەلامەتیی ئۆتۆمبیل، هەردوو ئۆتۆمۆبیلی سۆڵا و سپۆرتاج لە لایەن پەیمانگەی IIHS)) برٍوانامەی سەركەوتنیان بەدەست هێنا ئەویش بەهۆی لایتەكانی پێشەوەیان كە بە شێوەیەكی نوێ و بەهێز دروست كراوە.

پەیمانگەی دابینكردنی سەلامەتی بۆ ساڵی 2018 بڕوانامەی بەرزترین پلەی سەلامەتیی بەخشییە ئۆتۆمۆبیلی سۆڵا بەهۆی چڕیی رووناكیی لایتی پێشەوەی ئەو ئۆتۆمۆبیلە. بە هەمان شێوە و هەمان بروانامەی بەخشییە ئۆتۆمۆبیلی سپۆرتاج 2018.

لەبارەی ئەمە ئۆرت هیدیرك جێگری سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیای كیا گوتی: هەڵبژاردەی ئۆتۆمبیلەكانی كیا بە بەردەوامی خەڵاتەكانی نایابی و راستگۆیی و بەهێزی و سەلامەتی بەدەست دەهێنێ. بروانامەی پەیمانگەی دابینكردنی سەلامەتی بۆ سۆڵ و سپۆرتاج نیشانەی متمانەیی بە كڕیارانمان دەبەخشن. ئەوەش پلانەكانمان پتەوتر دەكات.
بۆ بەدەستهێنانی پێنج خاڵی بەخشینی بڕوانامەی IIHS)) پێویستە ئەم تاقیكردنەوانە بكرێن: بەیەكدادانی قورس، بەیەكدادانی ناوەڕاست، كاریگەریی لابەلا، بەهێزیی بنیمچی ئۆتۆمبیل، ستۆپی ئۆتۆمبیل، هەروەها بەهێزیی لایتی ئۆتۆمبیل.

بەمە سۆڵ و سپۆرتاج چوونە ریزی چوار ئۆتۆمبیلی دیكەی كیا كە هەمان پۆلێنیان لە پەیمانگەی IIHS)) بەدەستهێنا ئەوانیش: ئۆپتیما، كادێنزا، فۆرت، سۆرینتۆ.










خةليل بلةيي
Top