سعوودیه داوا له هاووڵاتیانى خۆى له لوبنان ده‌كات به په‌له ئه‌و وڵاته جێبهێڵن
ئاژانسى هه‌واڵه‌كانى سعوودیه، له سه‌ر زارى به‌رپرسێكى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه، بڵاویكردووه‌ته‌وه، كه: "به‌له‌به‌رچاو گرتنى بارودۆخى لوبنان، داوا له هاووڵاتیانى سعوودیه ده‌كه‌ین، له نزیكترین هه‌لدا ئه‌و وڵاته جێبهێڵن".
هه‌روه‌ك ئامۆژگارى دايه هاوڵاتیانى وڵاته‌كه‌یان، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك گه‌شت به‌ره‌و لوبنان نه‌كه‌ن.
ڕۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى ڕابردووش، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى به‌حره‌ین، داواى له هاووڵاتیانى خۆى كرد، ئه‌وانه‌ى له لوبنان نیشته‌جێن یان به گه‌شت له‌و وڵاته‌ن، به په‌له جێبهێڵن.
داواكه‌ى به‌حره‌ین، ڕۆژێك دواى ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى سه‌عد حه‌ریری، له پۆستى سه‌رۆكى حكوومه‌تى لوبنان هات، كه له دواهه‌مین په‌یامیدا، گوتى: "به‌هۆى ده‌ستێوه‌ردانه‌كانى ئێران، پۆسته‌كه به‌جێده‌هێڵم".
باسنيوز
