شەقامێکی لەندەن بەهۆی گازی کیمیاوی دادەخرێت
بەپێی هەواڵی میدیا بەریتانییەکان، هێزێکی پۆلیس چوونەتە شەقامی ئۆکسفۆرد لە لەندەن، بە مەبەستی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک، بەڵام هەستیان بە بوونی گازێکی کیمیاوی لەو شەقامە کردووە.
حەوت پۆلیس بەهۆی لێکۆڵینەوەی سەرەتایی لەو گازە، باری تەندروستییان تێکچووە و گەیەندراونەتە نەخۆشخانە، دواتر پۆلیس شەقامەکەی داخستووە و هاووڵاتییانی ئەو شەقامەشی گواستووەتەوە شوێنێکی دیکە.
هێزێکی تایبەت چوونەتە شەقامەکە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە و هێزە ئەمنییەکانیش تا ئێستا بە بە رووداوێکی تیرۆریستییان دانەناوە.
باسنيوز
