واشنتن: له‌گه‌ڵ سعوودیه كار له‌سه‌ر یه‌كلاكردنه‌وه‌ی رۆڵی تێكده‌رانه‌ی ئێران ده‌كه‌ین
ئه‌دریان رانكین گالاوی، گوته‌بێژ به‌ناوی پنتانگۆن، رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا و سعوودیه كار له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گرووپه توندڕه‌وه‌كان و كۆتاییهێنان به هه‌ژموونی "تێكده‌رانه‌ی" ئێران ده‌كه‌ن له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
گالاوی گوتی: "پارێزگاری له په‌یوه‌ندییه به‌هێزه‌كه‌مان ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ سعوودیه و به‌یه‌كه‌وه كار له‌سه‌ر دۆسیه ئه‌منییه هاوبه‌شه‌كان ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گرووپه توندڕه‌وه‌كان ده‌ستپێبكه‌ین و كۆتایی به هه‌ژموونی تێكده‌رانه‌ی ئێران بهێنین له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست".
پێشتریش عادل جوبه‌یر، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه رایگه‌یاندبوو، وڵاته‌كه‌ی هیچ ده‌ستدرێژییه‌ك بۆ سه‌ر ئاسایشی وڵاته‌كه‌ی قه‌بووڵ ناكات و ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ئێرانیش بوونه‌ته هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئاسایش و ئاشتی و نێوده‌وڵه‌تی.
هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی بۆ پاڵپشتیكردنی شه‌رعییه‌ت له یه‌مه‌ن له راگه‌یه‌ندراوێكدا، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، پێدانی مووشه‌كی بالیستی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه كه چه‌ند رۆژێك به‌ر له ئێستا ئاراسته‌ی ریاز كرا، كارێكی هاوشێوه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگه به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ له دژی سعوودیه.
K24
