ئێران هەوڵی تواندنەوەی زمان و کولتووری عەرەبەکانی ئەهواز دەدات

 ئێران هەوڵی تواندنەوەی زمان و کولتووری عەرەبەکانی ئەهواز دەدات
هاوکات لەگەڵ ڕۆژی ڕێزلێنان لە "قوتابی" لە ئێران، قوتابیانی قوتابخانەیەک لە ئەهواز، بەهۆی قسەکردن بە زمانی عەرەبی لەناو پۆل، لەلایەن مامۆستای قوتابخانەوە سزا دراون.

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی (ئەلعەرەبییە نێت) چالاکوانانی عەرەبی ئەهوازی لەمبارەوە بڵاویان کردووەتەوە، دوێنێ شەممە 2017/11/4، هاوکات لەگەڵ ڕۆژی ڕێزلێنان لە قوتابی لە ئێران، لە قوتابخانەی گوندێکی سەر بە ئەهواز بەهۆی قسەکردن بە عەرەبی (زمانی دایکی)یان، لەلایەن مامۆستای قوتابخانەکەیانەوە بەناوی "خانم شووشتەری"یەوە سووکایەتییان پێ کراوە و هەموو قوتابییەکان سزا دراون و داوی لێ کردوون لە بەرانبەر ئەو کارەدا سەد جار ڕستەی "لە قسەکردن بە زمانی عەرەبی لەناو پۆل خۆ ببوێرین".

دوای ئەو ڕووداوە، خەڵکی گوندی "بەیت مەحارب" و داوای بەداواچوون و لێکۆڵینەوە لەو مەسەلەیان کردووە و داوایان کردووە ئەو مامۆستایە لەو گەندە دەربکرێت.

هەرچەند هاووڵاتیانی عەرەبی ئەو گوندە لەلایەن ەبرپرسانی پەروەردە سکاڵایان لەدژی ئەو مامۆستایە تۆمار کردووە، بەڵام هیچ وەڵامێکیان نەدراوەتەوە.

لە ماوەی زیاتر لە دوو دەیەی رابردوودا هاووڵاتیانی عەرەب کە زۆرینەی پارێزگای خووزستان پێکدێنن، لە بواری سیاسی، کولتووری، نەتەوەیی و ئائینییەوە لەلایەن دامودەزگا فەرمییەکانی ئێرانەوە کەوتوونەتە بەر سیاسەتی هەڵاواردن و لەو ماوەیەدا بە سەدان چالاکوانی عەرەبی ئەهواز کوژراون، یان ئیستا لە زیندانەکانن.

پرسی سڕینەوە و توانەوەی زمانی نەتەوەکان لە ئێران لە پارێزگاکانی خووزستان، سیستان و بەلووچستان، و پێنج پارێزگای ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە فەرمانی وەزارەتی پەروەردەی ئێران، جێبەجێ دەکرێت و لە چوارچێوەی سیسەتمی خوێندندا هیچ جێگە و پێگەیەکیان نییە.









باسنيوز
Top