فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل ڕۆژئاوای سووریایان کردە ئامانج

 فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل ڕۆژئاوای سووریایان کردە ئامانج
میدیا جیهانییەکان باس لەوە دەکەن کە شەوی ڕابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل ناوچەیەکی ڕۆژئاوای سووریایان کردووەتە ئامانج.



ڕۆژنامەی "ئەلموستەقبەل"ی لوبنان بڵاوی کردووەتەوە فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل شەوی رابردوو ناوچەی "بلودان"ی هەڵکەوتوو لە ڕۆژئاوای سووریایان بۆردومان کردووە.



هاوکات ئاژانسی (ڕۆیتەرز) لەم بارەوە بڵاوی کردووەتەوە فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل، ناوچەی پیشەسازیی (حسیا)ی هەڵکەوتوو لە ناوچەی (ڕیف) ی سەر بە پارێزگای (حومس)یان کردووەتە ئامانج.



هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەش داە کە تیپی 72ی سوپای سووریا بە مووشەک وەڵامی ئەو هێرشەی ئیسرائیلی داوەتەوە.



حکوومەت و سوپای سووریا هەتا ئێستا بە فەرمی لەبارەی ئەو هێرشەوە هیچ کاردانەوەیەکیان نەبووە.



هەتا ئێستا لەبارەی ڕێژەی زیانە گیانی و مادییەکانی ئەو هێرشە زانیارییەک بڵاو نەکراوەتەوە. لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا ئەمە دووەمین جارە سوپای ئیسرائیل بنکە سەربازییەکانی سووریا دەکاتە ئامانج.



باسنیوز
Top