روسیا بە شەش فڕۆكە داعش لە سوریا بۆردومان دەكات
لەبەیاننامەیەكدا كە رۆژی چوارشەممە بڵاویانکردوەتەوە، وەزارەتی بەرگری روسیا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات كە فڕۆكە جەنگییەكان لە خاكی روسیا هەڵساون و بەسەر ئاسمانی ئێران و عیراقدا گەیشتونەتە سوریا.
بە پێی بەیاننامەكە، ئەو هێرشەی روسیا بارەگا ناوەندییەکانی داعش و کۆگاکانی چەکی ئەو رێکخراوەیان کردووەتە ئامانج و "هەموویان خاپور کردووە."
وەزارەتەکە ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە كە فڕۆكە جەنگییەكانی جۆری "سو 30 ئێس ئێم"ـی روسیش لە فڕۆكەخانەی حمەیمیم لە سوریا هەڵساون بۆ زامنكردنی ئەركی فرۆكە ستراتیجیەكانی روسیا و هەر شەش فڕۆكەکە دوای ئەنجامدانی ئەرکەکانیان گەڕاونەتەوە بنكەكانیان لە روسیا.
خەندان
