بەرزبوونەوەی بەهای بازرگانیی جیهانیی كیا
جارێكی دیكە كیا مۆتۆرز لە نێو ماركە جیهانییەكان پۆلێن كرا بە پێی راپۆرتی باشترین لۆگۆی بازرگانی بۆ ساڵی 2017 كە لە لایەن كۆمپانیای ئینتەربراند ئامادە كرابوو.
بە پێی نوێترین لێكۆڵینەوە، بەهای بازرگانیی كیا بە رێژەی 6% لە دوانزە مانگی رابردووەوە گەیشتە 6.68 ملیار دۆلار.
مایك رۆشا بەڕێوەبەری جیهانیی هەڵسەنگاندنی لۆگۆ بازرگانییەكان لە كۆمپانیای ئینتەر براند رای گەیاند: هەوڵە بەردەوامەكانی كیا بۆ پەرەپێدان و دووبارە خۆناساندنی كارێكی یەكجار گرنگە بۆ بەرزكردنەوەی بەهای لۆگۆی خۆی. خستنە رووی ئۆتۆمبیلی ستینگەری نوێ و سەنجڕاكێش و كردنەوەی بیت 360 سەنتەری تاقیكردنەوەی لۆگۆی بازرگانیی نوێ لە سیئۆل وام لێدەكەن هەست بكەم ئایندەیەكی گەش چاوەڕوانی كۆمپانیاكە دەكات.
كیا بۆ ساڵی دووەم لەسەر یەك پلەی 69 یەمی لەسەر ئاستی جیهان بەدەست هێنا. نوێترین بەهای كۆمپانیا بە رێژەی 645% زیاد كرد. لە نێو كۆمپانیاكانی ئۆتۆمۆبیلیش كیا پلەی یازدەهەمی بەدەست هێنا.
چارلز سۆ جێگری یەكەمی سەرۆكی بەشی بازاڕكاری لە كیا مۆتۆرز گوتی: بەرزبوونەوەی بەهای كیا پابەندیی كۆمپانیا لە بەرانبەر كڕیارانی دەخاتە روو.
توانایی سەرسوڕمان
گەشەكردنی بەردەوامی لۆگۆی بازرگانیی كیا دەرئەنجامی هەوڵەكانی كۆمپانیایە لە پەرەپێدانی پەیوەندیی نێوان بەرهەمەكانی كۆمپانیا و كڕیارانییەتی.
كۆمپانیای كیا بەهۆی لێهاتوویی لە بواری ئۆتۆمبیل توانی پلەی یەكەم لە نایابی بە دەست بهێنێ لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بۆ ساڵی دووەم لەسەر یەك، هەروەها بەرزترین ئاستی پۆلێنكردنی لە لێكۆڵینەوەی پشتبەستن بە ئۆتۆمۆبیلەكان لە جەی دی پاوەر لە ئەڵمانیای و بەریتانیا لە ساڵی 2017.
بەهۆی ئەو نازناوانەش كۆمپانیاس كیا مۆتۆرز لەم ماوەیەدا یەكەمین ئتۆمۆبیلی سیدانی وەرزشی خۆی خستە روو ئەویش ستینگەر و كرۆسۆفەر نیرۆی نوێیە.
لە كۆریا كۆمپانیای كیا نموونەی ستینگەری نوێی بە شێوەیەكی راستەوخۆ نمایش كرد و لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكاش كیا ئۆتۆمۆبیلی (نیرۆبۆت)ی نمایش كرد.
بۆ گەشەكردنی بەردەوام لە هەڵبژاردەی بەرهەمەكانی كۆمپانیا، شەراكەتی فەرمیی كیا بەردەوامی هەیە لەگەڵ دیارترین چالاكییە وەرزشییەكان لە جیهاندا لەگەڵ فیفا و یوێفا و ئێن بی ئەی و تێنسی كراوەی ئوسترالیا ئەویش بۆ نزیكبوونەوەی كۆمپانیایە لە بواری گەنجان لەسەر ئاستی جیهان.
خةليل بلةيى
