سەرکۆماری ڕووسیا گەیشتە تاران
لەدوای کابینەی دوازدەی حکوومەتی ئێران، ئەمە یەکەم سەفەری پۆتینە بۆ تاران و لە ماوەی سەرۆکایەتیی ڕووسیادا ئەمە سێیەمین سەردانیی فەرمییە بۆ تاران.
شاندێکی سەربازیی ڕووسیاش بە سەرۆکایەتیی سەرۆکی هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە لە تارانە و لەگەڵ سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران کۆ بووەتەوە.
بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ دانیشتنی سێ لایەنەی ئێران ڕووسیا و ئازەربایجان، بەمەبەستی پتەوکردن و پەرەپیدانی هاوکارییەکانی نێوانیان لە تاران دەست پێ بکات.
پۆتین ساڵی 2015ش سەردانی تارانی کرد و لەگەڵ عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران کۆ بووەوە.
بڕیارە لەو دیدارە سێ لایەنەدا ڕێککەوتن و گرێبەست لەبارەی ژێرخانی ڕێگەبان (شەمەندەفەر) لە چوارچێوەی (پرۆژەی باشوور بۆ باکوور) و بەدواداچوون بۆ ڕێککەوتنە ترانزیتەکانی پێشوو بکرێت و هەنگاویان بۆ هەڵبگیرێت.
بڕیارە ئەمڕۆ سەرکۆماری ڕووسیا بۆ نۆیەمەین جار لەگەڵ حەسەن ڕۆحانی سەرکۆماری ئێران لە کۆشکی سەعدئابادت تاران کۆ ببێتەوە.
باسنيوز
