ئەمریکا جەختی لەسەر چوونە دەرەوەی سوپای پاسداران لە عێراق کردەوە

 ئەمریکا جەختی لەسەر چوونە دەرەوەی سوپای پاسداران لە عێراق کردەوە
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی دەنگی ئەمریکا، دوێنێ دووشەممە لە کۆبوونەوەیەکدا لە کۆمیتەی دەرەوەی کۆنگرێسدا، وەزیری دەرەوە و بەرگریی ئەو وڵاتە جەختیان لەسەر چوونە دەرەوەی خێرای هێزە سەربازییەکانی ئێران لە عێراق کردەوە.

بەپێی هەمان سەرچاوە، دوینێ دووشەممە لەو دانیشتنەدا کە بۆ تاوتوێی دووبارە نوێکردنەوەی بەکارهێنانی هێزی سەربازی لە عێراق و سووریا تەرخان کرابوو، تێیدا ڕیکس تیلەرسن وەزیری دەرەوە و جەیم ماتیس، وەزیری بەرگری ئامادە بوون و وەڵامی ڕەخنە و گازندەی چەندین سەناتۆریان دایەوە.

لە سەرەتای ئەو دانیشتنەدا سەناتۆر "باب کۆرکر" سەرۆکی کۆمیتەی دەرەوەی کۆنگرێس، وێڕای ئاماژە بە پێشینەی مۆڵەتی کۆنگرێس گوتی: "ئەم مۆڵەتە لە ساڵی 2001 پاش هێرشەکانی یازدەی سیپتەمبەر بۆ بنبڕکردنی تیرۆر لە ناوچەکە دراوە، بەڵام هەندێ لە هەندێک لە ئەندامانی ئەو کۆمیتەیە لەو باوەڕە دان دەوڵەت دەبێ بۆ هەنگاوەکانی خۆی مۆڵەتی نوێ وەربگرێتەوە".

ڕێکس تیلەرسن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەو دانیشتنەدا گوتی: "ئەوەی کە ئەو بڕیارەی ساڵی 2001 ، بەناوی وڵاتانەوە بەرترسک بکەینەوە، هیچ ئەنجامێکی لێ ناکەوێتەوە، چونکە ئێمە بەناوی دیاردەیەک بەناوی (داعش) بەرەوڕووین، کە لەوانەیە لە چوارچیوەی ولاتێکی ونێدا خۆی دەربخات و هەوڵە تێکدەرانەکانی بەروپێش ببات. بۆیە ناوچەی جوگرافیی ئێمە بۆ لەناوبردنیان کەمتر دەکاتەوە.

جەیم ماتیس وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش لەو دانیشتەندا جەختی کردەوە کە بڕیاری ساڵی 2001 بۆ بردنی هێزی سەربازیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هێشتا کاری پێ دەرکرێت و گوتی: "ئەگەر کۆنگرێس دەیەوێ مۆڵەتی نوێ لەمبارەوە دەربکات، مۆڵەتی شەڕ دەبێ لەباری کات و شوێنەوە فراوان و دیاریکراو نەبێت".

لەبارەی بڕیاری چوونە دەرەوەی هێزەکانی ئێران لە عێراق، سەناتۆر "تام یودال" پرسیاری لە وەزیری بەرگری کرد و ئەویش لە وەلامدا گوتی: "ئێمە بە ڕوونی گوتوومانە هاوکات لەگەڵ شکستی داعش، هێزە دەرەکییەکان، بۆ وێنە ئێران دەبێ عێراق بەجێ بهێڵن، بەڵام بەشێک لە چەکدارانی حەشدی شەعبی کەلە عێراقن، شیعەی ئەو وڵاتەن و لەژێر فەرمانی حەیدەر عەبادی دان".

ئێران بە فەرماندەیی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی قودس لە عێراق، سووریا هێزی سەربازیی هەیە و ئەمریکاش دەڵێت، ئێران بە بیانووی دژایەتیکردنی تیرۆریزم، لەو وڵاتە یارمەتیی هێزە تیرۆریستی و میلیشیا شیعەکان دەکات و لە ناسەقامگیریی ناوچەکەدا دەوری سەرەکیی هەیە.

پێشتر و دوای هێرشی حەشدی شەعبی بە فەرماندەیی سوپای پاسداران بۆ سەر کوردستان، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا داوای کرد کە سوپای پاسداران عێراق بەجێ بهێڵێت، بەڵام نووسینگەی حەیدەر عەبادی و کۆماری ئیسلامی بە یەک ئامانج و بە یەک جۆر وەڵامی ئەمریکایان دایە و گوتیان "ئەوان لە ماڵی خۆیانن و بۆ هیچ کوێ ناچن"










باسنيوز
Top