منداڵێکی سووری بەهۆی برسیەتی خەریكە سەردەنێتەوە

 منداڵێکی سووری بەهۆی برسیەتی خەریكە سەردەنێتەوە
بە هۆی نەبوونی خۆراک و دەرمان لە غوتەی رۆژهەڵاتی گەمارۆدراوی سووریادا، پزیشکان بێ هیوابوون لە ژیانی رەهەف حەوای تەمەن هەشت ساڵ، کە بەم هۆیەوە تەنها ١٠ کیلۆگرام لە کێشی ماوەتەوە.

رەهەف کە بە هۆی برسیەتی خەریکە سەر دەنێتەوە، تا دێ ئازار و ماڵوێرانی دایکی روو لە زیاد بوون دەکات.

ماوەی پێنج ساڵە ناوچەی غوتەی رۆژهەڵاتی پارێزگای دیمەشق لە لایەن هێزەکانی رژێمی بەشار ئەسەدەوە گەمارۆ دراوە و نزیکەی ٤٠٠ هەزار هاووڵاتیی لە نەبوونی و برسیەتی دەناڵێنن.

بە هۆی توندترکردنی گەمارۆکەی رژێم ماوەی حەفت مانگە ئەو کەمە خۆراک و دەرمانەی بە رێگای قاچاخ پێشیان دەگەیشت راوەستاوە.

بە پێی زانیاری ئەنجوومەنە خۆجێییە مەدەنییەکان، بە هۆی نەبوونی خۆراک و دەرمانەوە مەترسی لەسەر ژیانی زیاتر لە هەزار منداڵ هەیە لە غوتەی رۆژهەڵات.

یەکێک لەو منداڵانە رەهەفی تەمەن هەشت ساڵانە لە شارۆچکەی دوما.












باسنيوز
Top