ئه‌ردۆگان و پوتین پەیوەندییەكی تەلەفۆنی ئەنجام دەدەن
رۆژنامه‌ی (سۆل)ـی توركی، ئاشكرای كردووه له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا باس له بارودۆخی سووریا كراوه، به تایبه‌ت ئۆپه‌راسیۆنی ئیدلیب و چۆنییه‌تی به یه‌كه‌وه كاركردن له‌و رووه‌وه.
به‌ڵام ته‌له‌ڤزیۆنی (سی ئێن ئێن)ی توركی، له‌باره‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌وه راپۆرتێكی بڵاوكرده‌وه و ئاشكرای كرد هه‌ردوو وڵات باسیان له بره‌ودان به په‌یوه‌ندی بازرگانی كردووه، به تایبه‌ت له كه‌رتی وزه‌دا.
هه‌ردوو سه‌رۆك جه‌ختیان كردووه‌ته‌وه كه پێویسته له رووی وزه‌وه به ته‌واوی هاوكاری یه‌كتری بكه‌ن و بره‌و به‌و بواره بده‌ن.
ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات توركیا ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ری رووسیا بۆ چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ وزه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا، چونكه رۆز نه‌فت كه 60% پشكی حكوومه‌تی رووسیایه، گه‌وره‌ترین وه‌به‌رهێنان له كه‌رتی وزه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، بۆیه پێویسته توركیاش له‌و رووه‌وه پشتگیری له سیاسه‌تی وزه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكات.
پێشتریش چه‌ندین نووسه‌ری تایبه‌ت به بواری وزه له توركیا ئاشكرایان كردبوو توركیا ناتوانێت بایكۆتی هه‌رێمی كوردستان بكات، چونكه رووسیا به قه‌باره‌یه‌كی گه‌وره وه‌به‌رهێنان له كه‌رتی وزه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، هه‌ر زیانێك به وزه‌ی هه‌رێم واته زیانه به به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری رووسیا.
باسنيوز
