له ئیزمیر شانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی داعش ده‌ستگیر كرا
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی توركیا بڵاویان كردووه‌ته‌وه، 500 چه‌كداری داعش روویان له توركیا كردووه و ئامانجیانه له‌وێ كرده‌وه‌ی تیرۆریستی ئه‌نجام بده‌ن.
ئه‌مڕۆش له ئیزمیر له ئۆپه‌راسیۆنێكی ئاسایشی ئه‌و شاره‌دا، توانرا 10 ئه‌ندامی داعش ده‌ستگیر بكه‌ن، كه 2 ئافره‌تیشی تێدایه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یاندراوێكی ئاسایشی ئیزمیریش، ئه‌و 10 كه‌سه شانه‌یه‌كی نووستوو بوونه، ویستوویانه له ئیزمیر ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژی ئه‌نجام بده‌ن، بۆیه جگه له خۆیان ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌ندین كه‌لوپه‌لدا گرتووه كه بۆ كاری تیرۆریست به‌كاریان هێناوه.
له ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا توركیا له چه‌ندین شار و شارۆچكه‌دا ئۆپه‌راسیۆنی گه‌وره‌ی بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌ندامانی داعش ده‌ست پێكردووه و توانراوه به ده‌یانیان لێ ده‌ستگیر بكات.
باسنيوز
