رۆحانی: حساب بۆ هیچ وڵاتێك ناكەین و به‌رده‌وام ده‌بین له‌به‌رهه‌مهێنانی موشه‌ك
حه‌سه‌ن رۆحانی له‌وته‌یه‌كدا كه له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی پێشكه‌شیكرد وتی "موشه‌كمان به‌رهه‌مهێناو به‌رهه‌می ده‌هێنین، به‌رده‌وام ده‌بین له‌و كاره، ئه‌وه پێشێلكاری هیچ رێككه‌وتنێكی نێوده‌وڵه‌تی نییه".
له‌چه‌ند رۆژی رابردووش‌دا، سوپای پاسدارانی ئێران جهختیكردبووهوه، بەھێزکردنەوەی توانای موشەکی ئێران بەردەوام دەبێت.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه 13 ی ئه‌م مانگه، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا ستراتیژێكی نوێی بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئێران راگهیاندو جه‌ختیكرده‌وه ئێران ھەرگیز نابێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.
راگەیاندنی ستراتیژە نوێیەکە لەسەر ئێران، رێککەوتننامەی ئەتۆمی، کاردانەوەی جیھانی بەدوای خۆیدا ھێناوە بەشێکی زۆری وڵاتان دژ بە ھەڵوێستی ترەمپ ، لەبەرژەوەندی ئێران ھەڵوێستیان راگەیاند.
ساڵی ٢٠١٥ ئێران و وڵاتە زلھێزەکانی جیھان(ئەمەریکا، بەریتانیا،روسیا، فەرەنسا، چین، ئەڵمانیا) رێککەوتنی ئەتۆمییان واژۆکرد، بەپێی رێککەوتنەکە سزاکانی سەر ئێران سوک دەکرێتـ لە بەرامبەر سنوردارکردنی پرۆگرامی ئەتۆمی تاران.
خه‌ندان
