خامنەیی بۆ عەبادی: هیچکات متمانە بە ئەمریکییەکان مەکەن
بەپێی هەواڵی میدیا فەرمییەکانی ئێران، خامنەیی لەو دیدارەدا بە بۆنەی هەوڵدان بۆ پاراستنی یەکپارچەیی خاکی عێراق، ستایشی ڕۆڵی عەبادی کردووە و دەڵێت: "عێراق وڵاتی یەکلاکەرەوەیە و لە هاوکێشەکانی ناوچەکە و بەتایبەت لەناو وڵاتانی عەرەبیدا وڵاتێکی گرنگە و دەبێ هەموومان بیپاریزین".
ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ڕوو بە عەبادی گوتوویە: "ئاگاداری فێڵی ئەمریکییەکان بن و هیچکات متمانە بەو وڵاتە نەکەن، چونکە لە یەکەمین دەرفەتدا زیان بە عێراق دەگەیەنن".
هاوکات حەیدەر عەبادی لە دیدار لەگەڵ خامنەییدا سپاسی ڕۆڵی ئێران کردووە، بۆ یارمەتیدانیان لە ڕووبەڕوو بوونەوەی تیرۆردا.
سەردانی ئەمڕۆی عەبادی بۆ تاران و دیداری لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە لە کاتێک دایە کە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە بۆنەی بوونی چەکدارانی سوپای پاسدارانی ئێران بە توندی ڕەخنەی لە عێراق و عێراق گرتووە و ئاشکرای کردبوو کە دەبێ بگەڕێنەوە وڵاتی خۆیان کە لەلایەن ئێران و عێراقەوە بە توندی وەڵام درانەوە و گوتیان "ئەوان لە ماڵی خۆیانن".
باسنيوز
