ئەمریکا سزای نوێ بەسەر پاسدارانی ئێراندا دەسەپێنێت
بڕیارە رۆژی پێنجشەممە 26/10/2017، ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا دەنگ لەسەر پرۆژەیاساکە بدات، کە بەهۆیەوە، بەرنامەی پەرەپێدانی مووشەکە کیشوەربڕەکانی سوپای پاسدارانی ئێران سزای زیاتری بەسەردا دەسەپێندرێت.
دوای پەسەندکردنی لە ئەنجومەنی نوێنەران، ئەو پرۆژەیاسایە دەنێردرێتە ئەنجومەنی پیران و بە پەسەندکردنیشی لەوێ، دەبێتە یاسا و بەسەر سوپای پاسداران و رژێمی ئێراندا دەسەپێندرێت.
رۆژی چوارشەممە 25/10/2017، ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا سێ سزای بەسەر حزبوڵڵادا سەپاند، کە میلیشیایەکی لوبنانییە و لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتیی سەربازیی و سیاسیی دەکرێت.
سزا سەپـیندراوەکان بەسەر حزبوڵلای لوبنانی سەرچاوە داراییەکانی ئەو میلیشیایە دەکاتە ئامانج و بەکارهێنانی هاووڵاتییانی سڤیل وەک قەڵغانی مرۆیی لەلایەن ئەو میلیشیایە ئیدانە دەکات، جگە لە داواکردن لە یەکێتیی ئەوروپا، بۆ ناساندنی حەزبوڵڵای لوبنانی بە رکخراوێکی تیرۆریستی.
باسنيوز
