راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا باسی كێشه‌كانی ناو یه‌كێتی و به‌كارهێنانی میلیشیا شیعه‌كان له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه ده‌كات
ماكماسته‌ر ده‌ڵێت: "ئیران ئه‌و دابه‌شبوونه‌ی ناو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ناو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانی پاش كۆچی دوایی جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆككۆماری پێشووی عێراق قۆستووه‌ته‌وه و ئێرانییه‌كان رۆڵێكی گرنگیان پاش ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له‌ناو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بینیووه و ئه‌و دابه‌شبوونه‌یان بۆ تێپه‌ڕاندنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان به‌كارهێناوه".
ماكماسته‌ر ده‌ڵێت: "له هه‌ر شوێنیك كێشه هه‌بێت و له نێوان كۆمه‌ڵگاكاندا فیتنه درووست بێت و توندوتیژی په‌ره‌بسینێ و وێرانكاریی بێته كایه‌وه، ده‌ستی سوپای پاسدارانی ئێران له‌و شوێنانه ده‌بینیت".
به‌م قسانه‌ی، جه‌نه‌راڵ ئێچ ئاڕ مه‌كماسته‌ر، راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا كرۆكی رۆڵی خراپی ئێرانی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست خسته‌ڕوو، پێش ئه‌وه‌ی كرده‌وه‌كانی ئێران له عێراق و سووریا و یه‌مه‌ن و لوبنان ده‌ستنیشان بكات.
K24
