ئەمریكا لەماوەی 10 رۆژدا 60 ملیار لیره‌ زیانی به‌ توركیا گه‌یاندووه‌

 ئەمریكا لەماوەی 10 رۆژدا 60 ملیار لیره‌ زیانی به‌ توركیا گه‌یاندووه‌
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی (سۆزجو)ی توركی، به‌ هۆی راگرتنی هه‌موو جۆره‌ ڤیزایه‌كی ئه‌مریكا به‌ هاووڵاتیانی توركی، ئه‌و وڵاته‌ دووچاری زیانێكی گه‌وره‌ بووه‌ته‌وه‌. لە ماوەی تەنها 10 رۆژی رابردووشدا، ئەمریكا 60 ملیار لیرە زیانی بە توركیا گەیاندووە.

ئێگه‌ جانسه‌ن نووسه‌ری دیاری رۆژنامه‌ی (سۆزجو) له‌ نووسینێكدا باسی له‌و زیانانه‌ كردووه‌، كه‌ توركیا به‌ هۆی راگرتنی ڤێزای ئه‌مریكاوه‌ به‌ریكه‌وتووه‌. ئه‌و پێیوایه‌ رۆژانه‌ توركیا 7 ملیار لیره‌ی توركی زیانی به‌رده‌كه‌وێ، چونكه‌ راگرتنی هه‌موو جۆره‌ ڤیزایه‌ك له‌ زۆر رووه‌وه‌ بۆ توركیا زیانی هه‌یه‌.

ئه‌و نموونه‌ به‌ قوتابی و كه‌رتی ته‌ندروستی و وه‌به‌رهێنان ده‌هێنێته‌وه‌، كه‌ به‌ راگرتنی ڤیزای ئه‌مریكا دووچاری زیانێكی زۆر بوونه‌ته‌وه‌، جگه‌ له‌وه‌ش زیان به‌ر بۆرسه‌ی توركیا كه‌وتووه‌.

ئه‌و نووسه‌ره‌ وه‌كو خه‌مڵاندنی خۆی ده‌ڵێ له‌و رۆژه‌وه‌ی ئه‌مریكا پێدانی ڤیزای به‌ توركیا راگرتووه‌، توركیا 60 ملیار لیره‌ی توركی زیانی به‌ركه‌وتووه‌.









باسنيوز
Top