خەڵکی ئێران بە توندی وەڵامی جەواد زەریف دەدەنەوە

خەڵکی ئێران بە توندی وەڵامی جەواد زەریف دەدەنەوە
وەزیری دەرەوەی ئێران لە توێتێکدائاماژەی بەوەش کردووە کە سوپای پاسداران خەڵک پشتیوانیەتی، بەڵام کۆمەلێک خەڵکی زۆر ئەو ئیدیعایەیەنا ڕەت کردووە و بۆیان نووسیوە ئێمە لایەنگری سوپا نین.

محەمەدجەواد زەریف لە تویتێکدا لە تۆڕێ کۆمەڵایەتیی (تویتەر) لەبارەی سوپای پاسداران نووسیویە: "ئەمڕۆ هەموو کچ و کوڕ و ژن و پیاوی ئێرانی سر بە سوپای پاسدارانن و بەوپەڕی ورەوە شانبەشانی سوپا وەستاون کە ئێران و ناوچەکەیان لە هێرشی دوژمنان پاراستووە".

کۆمەڵێکی زۆری کاربەر و هاووڵاتیی ئێرانی لەژێر ئەم تویتەی جەواد زەریفدا بوێرانە وەڵامیان داوەتەوە کە ئێمە سوپایی نین و لایەنگری سوپا نین.

هەندێکیان نووسیویانە: "سوپای پاسداران بۆ خۆی داگیرکەرە و بە زەبری زۆر و پارە ئێرانی داگیر کردووە و ئێمە لەگەڵ داگیرکەر نین و ئێمە شەڕ بۆ هێزێکی مەترسیدار ناکەین".

هەندێ دیکە لە هاووڵاتیان نووسیویانە ئێمە سوپایی نین، لەبەر ئەوەی وەک سوپای پاسداران "بە ئۆتۆمبێل بەسەر تەرمی هاووڵاتیاندا ڕەت نەبووین".

ئاماژەیە بە خۆپیشاندانی ساڵی 2009 لە تاران کە زۆر دڕندانە سوپای پاسداران خەڵکی خۆپیشاندەری سەرکوت کرد و بە دەیان کەسیان کوشت.

ئەم لێدوان و نووسینانەی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی لە کاتێک دان هەینیی ڕابردوو دۆناڵد ترەمپ سەرکۆماری ئەمریکا لە لێدوانێکی توندا سوپای پاسدارانی وەک پشتیوانی تیرۆریزم وەسف کرد و هاوکات وەزارەتی خەزێنەداری سوپای پاسدارانی خستە لیستە گەمارۆکانەوە.

هاوکات بەپێی زۆر بەڵگە و داتای میدیاکان هێرشی حەشدی شەعبی بۆ سەر کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکان، بە سەرپەرشتیی سوپای پاسداران و قاسم سولەیمانی بووە و بەم بۆنەشەوە لەلایەن چاودێرانی سیاسی و کۆمەڵگەی نیودەوڵەتییەوە وەک هێزێکی داگیرکەر پێناسە کراوە.











باسنيوز
Top