ئەمریکا: گەمارۆ دەخەینە سەر دامودەزگا فەرمییەکانی دیکەی ئێران
میدیا جیهانییەکان بڵاویان کردەوە، سیگال مندلکر، جێگری خەزێنەداریی ئەمریکا بۆ کاروباری ماڵی و تیرۆریزم لە پەرەدان بە ستراتیجیی نوێی واشنتۆن لەدژی ئێران ئاشکرای کردووە ئەم پلانە لەسەر بنەمای چوار ئامانج دامەزراوە.
مندلکر لە گوتارێکدا لە دانیشتنی کۆمیتەی هاوبەشی کاروباری گشتیی ئیسرائیل – ئەمریکا (ئیپک) ئەو چوار پلانی ستراتیجییە نوێیەکەی ترامپ لەدژی ئیرانی خستە ڕوو و گوتی: یەکەم پووچەڵکردنەوەی چالاکییە پەلهاویشتووەکانی و پێشگیری بە هێرشەکانی ئێران لە ناوچە و پشتیوانیی لە گرووپە میلیشیاکانی ناوچەکە وەک چالاکییە سەربازی و ئەمنییەکانی ئێران لە سووریا، پشتیوانیی لە حزبوڵا لە لوبنان، حەماس لە غەزە و حەشدی شەعبی لە عێراق کە هەڕەشەن بۆ سەر ئیسرائیل.
دووەم: ڕێگری لە دەستپێڕاگەیشتنی سەرچاوە داراییەکان بۆ ئێران و سوپای پاسداران لە ناوچەکە.
سێیەم: بەرەنگاربوونەوەی تواناییەکانی ئێران لە هەڕەشە بۆ سەر ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە ڕێگەی مووشەکی بالستیک و چەکوچۆڵی دیکەی نایاسایی.
چوارەم: داخستنی هەموو ئەو ڕێگایانەی کە ئێران بەتەمایە دەستی بە چەکی ئەتۆمی.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا لە درێژەدا گوتی: "بڕیاری ترەمپ بۆ پەسەندنەکردنی پابەندبوونی ئێران بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی، بە دەوڵەت و کۆنگرێس ئەو ئیزنە دەدات بەتەواوەتی هەڕەشە و کەموکۆڕییەکانی ئێران بخاتە ڕوو و گەمارۆی نوێتر بەسەر ئەو وڵاتەدا بسەپێنێت.
باسنيوز
