داعش 50 سه‌ربازی فلیپینی كوشت

 داعش 50 سه‌ربازی فلیپینی كوشت
ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش دووباره‌ په‌لاماری شاری مه‌راوی داوە له‌ فلیپین، به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش 50 سه‌ربازی فلیپینی كوشتووه‌. هه‌روه‌ها ده‌ستی به‌سه‌ر كه‌مپی په‌روه‌رده‌ی ئه‌و شاره‌دا گرتووه‌.

داعش په‌لاماری شارۆچكه‌ی (داتو سالیبۆی) داوه‌ له‌ فلیپین و ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتووه‌ و هه‌ر له‌وێش 50 سه‌ربازی كوشتووه‌، هه‌روه‌ها ده‌ستی به‌سه‌ر كه‌مپی په‌روه‌رده‌دا گرتووه‌ له‌ شاری مه‌راوی.

ئه‌و داعشانه‌ی فلیپین په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆیان به‌ ئه‌بو سه‌یافه‌وه‌ هه‌یه‌، كه‌ سه‌ركردیه‌كی داعشه‌ و سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌و شه‌ڕەی فلیپین ده‌كات.

ئێستەش حكوومه‌تی فلیپین خۆی ئاماده‌ ده‌كات تا هێرشێكی فراوان بۆ ئازادكردنه‌وه‌ی شارۆچكه‌ی (داتو سالیبۆی) و كه‌مپی په‌روه‌رده‌ له‌ شاری مه‌راوی بكات.

له‌ چه‌ند مانگی رابردوودا داعش توانیبووی شاری مه‌راوی به‌ ته‌واوی بخاته‌ ژێر ركێفی خۆیه‌وه‌، به‌ڵام دوای هێرشێكی سه‌ربازی حكوومه‌تی فلیپین و شه‌ڕێكی كه‌ زیاتر له‌ مانگێكی خایاند، توانیان مه‌راوی له‌ ده‌ستی داعش ده‌ربهێنن.











باسنيوز
Top