ئه‌ردۆگان داوای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی موسڵمانانی میانمار ده‌كات
ئه‌ردۆگان به مه‌به‌ستی پیرۆبایی جه‌ژنی قوربان په‌یوه‌ندی به‌و سه‌رۆكانه‌وه ده‌كات، به‌ڵام هه‌ر له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا، داوایان لێ ده‌كات وه‌كو 3 سه‌رۆك وڵاتی ئیسلامی، رێگه‌یه‌ك بدۆزنه‌وه تا چاره‌سه‌ری مرۆڤانه‌ی موسڵمانانی میانمار بكه‌ن.
سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا ئاشكرای كردووه، كه سه‌رۆكانی هه‌ر 3 وڵات پێشنیاره‌كه‌ی ئه‌ردۆگانیان قبووڵ بووه و به‌ڵێنیان داوه به هانای موسڵمانانی میانماره‌وه بچن.
پێشتریش ئه‌ردۆگان داوای له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا كردبوو، كه ئاسانكاری بكه‌ن بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌رگه‌ی توركیا به رووی ئه‌و موسڵمانانه‌دا.
ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك ده‌بێت، سوپای میانمار له هه‌رێمی ئاراكان كه زۆربه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی موسڵمانن په‌لاماری موسڵمانان ده‌دات و ناچاریان ده‌كات تا ئه‌و وڵاته به‌جێ بهێلن و تاوه‌كو ئێستەش 100 كه‌سی لێ كوشتوون و به ده‌یان هه‌زاریش ئاواره‌ی به‌نگلادیش بوونه.
باسنيوز
