لە سەرەتای ئەم مانگە ئەمریکا دوو تاقیکردنەوەی ئەتۆمی ئەنجام داوە

 لە سەرەتای ئەم مانگە ئەمریکا دوو تاقیکردنەوەی ئەتۆمی ئەنجام داوە
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە سەرەتای ئەم مانگە دوو تاقیکردنەوەیان لەسەر جۆرێکی بۆمبی ئەتۆمی کردووە.

پەیجی دژە تیرۆری کوردستان، بڵاو ی کردووەتەوە کە بەڕێوبەرایەتیی ئاسایشی ئەتۆمی ئەمریکا، ڕای گەیاندووە بە ھاوکاری لەگەڵ ھێزی ئاسمانیی ئەمریکا لەسەرەتای ئەم مانگە دوو تاقیکردنەوەیان لەسەر بۆمبی ئەتۆمی (B61-12) ئەنجام داوە.

بەڕێوبەرایەتییەکە کە سەر بە وەزارەتی وزەی ئەمریکایە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە: "‌تاقیکردنەوەکان لەسەر بۆمبی ئەتۆمی (B61-12)، لە 8/8/2017 لە شاری تۆنۆبا ئەنجام دراون"

بەڕێوبەرایەتیی ئاسایشی ئەتۆمی ئەمریکا، ئەوەشی خستوتەڕوو کە بۆمبەکان لە نێوئاخن (حەشوە)ی ئەتۆمی خاڵی بوون و لە فڕۆکەیەکی جەنگیی جۆری F-15E، ھەڵدراوەتە خوارەوە.

ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە ئەم تاقیکردنەوانە بۆ دڵنیابوونە لە توانای فڕۆکەی جەنگیی(F-15E)، بۆ ھەڵگرتنی چەکێک بەم کێش و قەبارەیە، ھەروەھا بۆ تاقیکردنەوەی تایبەتمەندییەکانی ئەم بۆمبەیە.










باسنيوز
Top