كه‌وتنی ره‌قه نزیك بووه‌ته‌وه
ماڵپەڕی (تی 24)ی توركی بڵاوی كرده‌وه، هێزه‌كانی سووریای دیموكرات له پێشڕه‌وییه‌كی باشدایه و داعش‌یش وره‌ی شه‌ڕكردنی نه‌ماوه، به‌تایبه‌ت فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان ئه‌و گرووپه‌یان ته‌واو هه‌راسان كردووه و له ماوه‌ی 48 سه‌عاتدا 133 جار داعشیان بۆردومان كردووه.
ئه‌گه‌رچی گرتنه‌وه‌ی ره‌قه ئاسان نییه، چونكه به قه‌ڵای داعش ناوده‌هێنرێ، به‌ڵام چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌واڵی توركیا ئاشكرایان كردووه كه كه‌وتنی ره‌قه نزیك بووه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌ی مایه‌ی نیگه‌رانییه هاووڵاتیانی سڤیلی ئه‌و شاره دووچاری نه‌هامه‌تی و ئاواره‌یی و بێخۆراكی بوونه‌ته‌وه.
ماڵپەڕی (تی 24) له راپۆرتێكدا ئاشكرای كردووه كه 450 هه‌زار هاووڵاتی ره‌قه به هۆی شه‌ڕه‌وه ئاواره‌بوونه و ماڵ و حاڵی خۆیان به‌جێ هێشتووه.
هه‌روه‌ها 30 هه‌زار هاووڵاتی تریش له‌ناو سه‌نته‌ری ره‌قه گه‌مارۆ دراون و ناتوانن له ماڵه‌كانیاندا بێنه ده‌ره‌وه، چونكه شه‌ڕ هاتووه‌ته به‌رده‌م ماڵه‌كه‌یان و ترسێكی زۆریان له‌سه‌ره.
ئاژانسی (دۆغان خه‌به‌ر) بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه له ماوه‌ی 48 سه‌عاتی رابردوودا به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان له ره‌قه، 27 هاووڵاتی سڤیل كوژراون.
باسنيوز
