ناتانیاهۆ: ئێران لە سووریا و لوبنان کارگەی مووشەکی دادەمەزرێنێت

 ناتانیاهۆ: ئێران لە سووریا و لوبنان کارگەی مووشەکی دادەمەزرێنێت
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایدەگەیەنێت، کە کۆماری ئیسلامیی ئێران کارگەی مووشەکی لە هەردوو وڵاتی سووریا و لوبنان دادەمەزرێنێت.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی (رۆیتەرز)، رۆژی دووشەممە 28/8/2017، لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ ئەنتۆنیۆ گۆتێرس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاندووە، کە ئێران لە چوراجێوەی پلانە سەربازییەکانیدا، لە سووریاوە کار بۆ ”لەناوبردن“ی ئیسرائیل دەکات.

بنیامین ناتانیاهۆ هەروەها رایگەیاندووە، ئێران لە هەردوو وڵاتی سووریا و لوبنانەوە بنکەی بەرهەمهێنانی مووشەک دادەمەزرێنێت بۆ لێدانی ئیسرائیل.

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو هەوڵەی ئێران وڵاتەکەی قبوڵ ناکات و ”پێویستیشە نەتەوە یەکگرتووەکانیش قبوڵی نەکات“.

لە سەرەتای شەڕی ناوخۆیی سووریاوە لە مانگی 3ـی 2011، ئێران بە ناردنی میلیشیا و چەک و تەقەمەنی، هاوکاریی رژێمی سووریا دەکات لە دژی گرووپەکانی ئۆپۆزیسیۆن و لە لوبنانیش، حزبوڵڵای لوبنانی بە میلیشیایەکی گرێدراوی ئێران ناسراوە.











باسنيوز
Top