ڕووسیا گەورەترین مانۆڕی سەربازیی ئەنجام دەدات

 ڕووسیا گەورەترین مانۆڕی سەربازیی ئەنجام دەدات
ڕووسیا ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی گەورەترین مانۆڕی سەربازیی لە دوای جەنگی ساردەوە، وەک نمایشێک بۆ ھێزەکەی دەکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 24/8/2017، پەیجی دژە تیرۆری کوردستان، بڵاوی کردووەتەوە کە بەپێی ھەواڵێکی ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی، ڕووسیا ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی گەورەترین مانۆڕی سەربازیی لە دوای جەنگی ساردەوە دەکات، وەک نمایشێک بۆ ھێزەکەی لەسەروبەندی ئەو گرژییەی کە لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ولاتانی ڕۆژئاوا ھەیەتی.

بەرپرس و شرۆڤەکارەکان پێیان وایە، زیاتر لە سەد ھەزار سەرباز لەو مانۆڕەدا بەناوی (زابات) بەشداری دەکەن کە لە مانگی داھاتوو لە بیلاڕووسیا و ڕووسیا ئەنجام دەدرێت، وا چاوەڕوان دەکرێت ئەم مانۆڕە لە نێوان ١٤ تا ٢٠ ی مانگی داھاتوو ئەنجام بدرێت.

بەپێی سەرچاوە میدیاییە‌کان، یەکەم کاروانی ھێزە ڕووسییەکان گەیشتە بیلاڕووسیا بە مەبەستی بەشداریکردن لەو مانۆڕە سەربازییەدا.








باسنيوز
Top