نرخی نەوتی برێنت لە 52 دۆلار جێگیر بوو
نرخی نەوتی برێنت نۆ سەنت دابەزی، هەر بەرمیلێک بە 52 دۆلار و 48 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 10 سەنت دابەزی، هەر بەرمیلێک بە 48 دۆلار و 31 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
هۆکاری جێگیربوونی بازاڕی نەوت لە بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممەدا بۆ بەردەوامی کەمبوونەوەی قەبارەی نەوتی کۆگاکراوی ئەمریکا دەگەڕێتەوە.
بانکی ANZی ئۆسترالی رایگەیاند، کەمبوونەوەی بەهێزی نەوتی کۆگاکراو لە ئەمریکا دەبێت ببێتە هۆکارێک بۆ پاڵپشتیکردنی نرخەکانی نەوت.
هەرچەندە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی ئەمریکا هەفتەی رابردوو گەیشتە ئاستی رۆژانە 9.3 ملیۆن بەرمیل و ئەوەش بەرزترین ئاستی بووە لە نێوەڕاستی ساڵی 2016 بەدواوە، بەڵام قەبارەی نەوتی کۆگاکراو لە ئەمریکا هەفتەی رابردوو لە 3.3 ملیۆنەوە کەمیکرد بۆ 463 ملیۆن بەرمیل.
رووداو
