لە هێلسینكی خۆپێشاندانێك لە دژی موسڵمانان بەڕێوەچوو
بەهۆی ئەوەی دوێنێ هەینی پەنابەرێكی مەغریبی بە چەقۆ هێرشی كردە سەر هاووڵاتیانی فینلەندی لە شاری تۆركوی باشووری رۆژئاوای فینلاند و دوو كەسی كوشت، كە یەكێكیان ئافرەت بوو، هەشت كەسیشی بریندار كرد. دواتر لەلایەن پۆلیسەوە بە گوللە بریندار كرایەوە، ئینجا دەستگیر كرا.
لە ساڵی 2014وە چەند جارێك هاووڵاتیانی رەگەزپەرست و راستڕەوی فینلاند لە دژی هاتنی پەنابەرانی موسڵمان بۆ وڵاتەكەیان خۆپێشاندانیان كردووە، بەڵام هێرشە تیرۆریستیەكەی دوێنێ هەینی، بیانووی ئەوانی بەهێزتر كرد.
لەلایەكی دیكەوە ئەمڕۆ هاووڵاتیانی رەگەزپەرستی فینلاند لە شاری تۆركو هێرشیان كردووەتە سەر پەنابەران، بەتایبەتیش هێرشیان كردووەتە سەر بازاڕ و دوكانەكانی پەنابەرانی موسڵمان، كە بەشی زۆریان كوردن، زیانی مادی زۆریان بە بازاڕەكانی رۆژهەڵاتیەكان گەیاندووە.
bas news -
