ئەمریکا و کۆریای باشوور مانۆڕی سەربازیی هاوبەش ئەنجام دەدەن
بەرپرسانی سەربازیی هەردوو وڵات رایانگەیاند، مانۆڕە سەربازییەکە رۆژی 21ی ئەم مانگە دەستپێدەکات و تاوەکو رۆژی 31ی مانگ بەردەوامدەبێت.
فەرماندە سەربازییەکانی ئەمریکا رایانگەیاند، ئامانج لە بەڕێوەچوونی مانۆڕە سەربازییەکە ئامادەکردنی سوپای هەردوو وڵاتە بۆ خراپترین سیناریۆ، کە شەڕە لەگەڵ کۆریای باکووری خاوەن چەکی ئەتۆمیدا.
ئەمریکا 28 هەزار سەربازی لە کۆریای باشووردا هەیە و ژمارەیەکی زۆر لەوانیش لەم مانۆڕەدا بەشداریی دەکەن.
بەڕێوەچوونی ئەم مانۆڕە سەربازییە لەکاتێکدایە تاقیکردنەوە مووشەکییەکانی کۆریای باکوور بووەتە هۆی توڕەبوونی بەرپرسانی ئەمریکا و هەندێک لە هاوپەیمانەکانیان.
رووداو-
