ته‌قینه‌وه‌یه‌کی خۆکوژی له‌ نایجیریا زیاتر له‌ 100 که‌سی کرده‌ قوربانی

 ته‌قینه‌وه‌یه‌کی خۆکوژی له‌ نایجیریا زیاتر له‌ 100 که‌سی کرده‌ قوربانی
ئێواره‌ی دوێنێ سێشه‌ممه‌ 15.8.2017 له‌ شارۆچکی (مایدوگوری) نزیک له‌ پایته‌ختی ئه‌و وڵاته‌، 3 ژنی خۆکووژ به‌ پشتێنی بۆمبرێژکراوه‌وه‌ چوونه‌ ناو ئاپۆرای خه‌ڵکی وڵاتی نایجیریا و له‌گه‌ڵ خۆ ته‌قاندنه‌وه‌یان زیاتر له‌ 100 که‌سیان کردووتە قوربانی.

له‌ناو قوربانییه‌کاندا 28 که‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و 82 که‌سیش به‌ سه‌ختی بریندار بوون.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی نایجێریا رایگه‌یاندووه‌ که‌ سه‌رجه‌م برینداره‌کان بۆ نه‌خۆشخانه‌کان گوازراونه‌ته‌وه‌ و چاره‌سه‌ری پزیشکییان بۆ ده‌کرێت، به‌ڵام هێندێک له‌ برینداره‌کان به‌هۆی سه‌ختی برینه‌کانیان مه‌ترسی مه‌رگیان له‌سه‌ره‌.

گرووپی تێرۆریستی بووکووحه‌رام ته‌قینه‌وه‌کەی وه‌ئه‌وستۆ گرتووه‌ و رای گه‌یاندووه‌ که‌ هه‌ر سێ ژنه‌ خوکوژه‌که‌ جیهادیستی گرووپه‌که‌یان بوون.

گرووپی تێرۆریستیی بوکووحه‌رام له‌ ساڵی 2009 له‌ ئەفریقیا چه‌کدار بوون و تا به‌ ئێستا زیاتر له‌ 20 هه‌زار که‌سی سیڤیلیان کوشتووه‌ و زیاتر له‌ 2 ملیۆن و 600 هه‌زار که‌سیان ئاواره‌ کردووه‌ و به‌ سه‌دان کچی منداڵیان ڕفاندووه‌.







باسنيوز
Top