ئاگر لە فڕۆکەخانەیەکی لەندەن دەکەوێتەوە

ئاگر لە فڕۆکەخانەیەکی لەندەن دەکەوێتەوە
ئاگر لە فڕۆکەخانەیەکی شاری لەندەن کەوتەوە، تا ئێستاش ھۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە، ئاشکرا نەبووە.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 16/8/2017، ئاگر لە باڵەخانەیەکی نێو فڕۆکەخانەی (ساوسێند)ی شاری (لەندەن)ی پایتەختی بەریتانیا کەوتەوە، پاشان تیمەکانی پۆلیسی بەرگریی شارستانی، ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵ کرد.

میدیا بەریتانییەکان باس لەوە دەکەن، کە ڕووداوەکە تەنیا زیانی مادی هەبووە، ھیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە، بەڵام ھۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە تا ئێستا ئاشکرا نەبووە.










باسنيوز
Top