بەرپرسێکی نوێی کۆشکی سپی: نێوەندگیریی لەنێوان ترەمپ و راگەیاندندا دەکەم

 بەرپرسێکی نوێی کۆشکی سپی: نێوەندگیریی لەنێوان ترەمپ و راگەیاندندا دەکەم
بەرپرسێکی نوێی کۆشکی سپی (کۆشکی سەرۆکایەتیی ئەمریکا) رایدەگەیەنێت، کە نێوەندگیری لەنێوان سەفرۆکی وڵاتەکەی و راگەیاندنەکاندا دەکات.



ئەنتۆنی سکارامۆچی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی کۆشکی سپی، کە هەفتەی رابردوو دەست بەکار بوو، رایگەیاندووە: تیمەکەی بە هەموو هێزییەوە بەرگریی لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەکات.



ئەنتۆنی سکارامۆچی هەروەها رایگەیاندووە: هەوڵ دەدات پەیوەندییەکانی کۆشکی سپی و دۆناڵد ترەمپ لەگەڵ راگەیاندنەکان دابڕێژێتەوە و بەشێک لە تویتەکانی سەرۆکی ئەمریکاش جارێکی دیکە دادەڕێژێتەوە.



لەو کاتەوەی دۆناڵد ترەمپ وەک سەرۆکی ئەمریکا دەست بەکار بووە (مانگی 1ـی 2017)، پەیوەندییەکانی لەگەڵ میدیای وڵاتەکەی باش نییە و چەند جارێکیش بە خراپ باسی بەشێکیان کردووە.





باسنیوز
Top