فڕۆکە جەنگییەکانی سووریا ناوچەیەکی لوبنان بۆردومان دەکەن
ماوەی دوو رۆژە میلیشیاکانی حزبوڵڵای لوبنانی هێرشێکیان بۆ سەر بارەگا و بنکەکانی بەرەی نوسرەی باڵی رێکخراوی تیرۆریستی قاعیدە و داعش دەست پێ کردووە.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی نزیک لە رژێمی سووریا، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەو رژێمە بارەگاکانی بەرەی نوسرەیان لە ناوچەی (جەرد فلیتە)یان لە نزیک ناوچەی (جرود عەرسال) لەسەر سنووری لوبنان، بۆردومان کردووە.
میلیشیاکانی حزبوڵلا دەستیان بەسەر ناوچەکانی جوار شێخ وادی کرێتی، زەلیلی سپی، سەرەج قوەیسیفیان لە باشوور جرود عەرسالدا گرتووە، کە بەرەی نوسرە و داعش بارەگایان لێ کردبوونەوە.
باسنیوز
