یاریده‌ده‌رى تره‌مپ: ئێران له‌دواى ڕێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه خراپتر بووه
یاریده‌ده‌رى سه‌رۆكى ئه‌مریكا بۆ كاروبارى ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و دژه‌تیرۆر، ڕای ده‌گه‌یه‌نێ، هه‌ڵسوكه‌وتى ئێران له دواى ئیمزاكردنى ڕێككه‌وتنى ئه‌تۆمییه‌وه، له پێشتر خراپتر بووه.
نوێنه‌رى كۆشكى سپی له گوته‌یه‌كیدا له كۆڕبه‌ندێك له باره‌ى ئاسایشی شارى ئه‌سپین له ویلایه‌تی كۆلۆرادۆ، ڕای گه‌یاند: "هیچ هۆكارێكمان نییه بۆ ئه‌وه‌ى بڕوامان وابێت، پلانی كارى هاوبه‌ش (هه‌ماهه‌نگى نێوان تاران و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كات) گۆڕانكارى له خواسته‌كانى ئێران كردبێت".
تۆماس بۆسرت، یاریده‌ده‌رى سه‌رۆكى ئه‌مریكا بۆ كاروبارى ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و دژه‌تیرۆر، هه‌ڵوێستى ئیداره‌ى نوێی ئه‌مریكاى چه‌ند جارێك دووباره كرده‌وه: "ڕێككه‌وتنى ئه‌تۆمى له‌گه‌ڵ ئێران، زۆر خراپه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه تاران به‌رده‌وامه له ده‌ستبه‌سه‌ركردنى بارمته‌كان و هه‌ڕه‌شه‌كردن له وڵاتانى دراوسێ و پشتیوانیكردن له تیرۆر، گوتیشی: "ئه‌مریكا چاوه‌ڕێیه كۆمه‌ڵێكى فراوان له سزاكان به‌سه‌ر ئێران‌دا بسه‌پێنێت". به‌ڵام وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى نه‌دایه‌وه، كه ئایا سزاكان كه‌رتى نه‌وتیش ده‌گرێته‌وه.
پێشتر ئێران له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵى شه‌ش (ئه‌مریكا، ڕووسیا، ئه‌ڵمانیا، فه‌ڕه‌نسا، چین و به‌ریتانیا) له 14ى ته‌مووزى 2015 ڕێككه‌وتنێكى مێژوویی بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى ناكۆكییه‌كان له باره‌ى به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌یه‌وه، ئیمزاكرد. له‌به‌رامبه‌ر پلانى كارى هاوبه‌ش، سزا ئابوورى و داراییه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تى و ئه‌مریكا و یه‌كێتى ئه‌ورووپاى سه‌ر ئێران هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه. ڕێككه‌وتنه‌كه‌ش له 16ى 1ى 2016ه‌وه چووه بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه.
به‌ڵام دواتر ئه‌مریكا، 18 كه‌سایه‌تی و ڕێكخراوى ئێرانى بۆ لیستى سزاكانى تایبه‌ت به به‌رنامه‌ى مووشه‌كیی ئێرانیی زیادكرد. ئه‌وه‌ش پاڵى به تارانه‌وه نا هه‌ڕه‌شه‌ى سه‌پاندنى سزاى دژ به كه‌سایه‌تى و كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان بكات. سه‌ربارى ئه‌وه‌ى كۆشكى سپی جه‌خت ده‌كاته‌وه، له‌وه‌ى تاران پابه‌نده به‌پلانى كارى هاوبه‌شه‌وه، به‌ڵام به‌هۆى به‌رنامه مووشه‌كییه‌كه‌ی و چالاكییه دوژمنكارانه‌كه‌ى له ناوچه‌كه، سزاى نوێی به‌سه‌ریدا سه‌پاند.
bas news-
