تەقینەوەیەک لە زێدی بەشار ئەسەد رووی دا

 تەقینەوەیەک لە زێدی بەشار ئەسەد رووی دا
تەقینەوەیەکی بەهێز لە زێدی سەرۆکی رژێمی سووریا لە رۆژئاوا ئەو وڵاتە رووی دا.

تەقینەوەکە نیوەڕۆی رۆژی یەکشەممە 16.7.2017 تەقینەوەکە لە ناوچەی رەئس شەمرا لە باکووری رۆژئاوای شاری لازقییە رووی داوە، کە زێدی بەسار ئەسەدی سەرۆکی رژێمی سووریایە

میدیای رژێمی سووریا باسی لەوە کردووە، کە تەقینەوەکە لە سەربازگەیەکی سوپای رژێمی ئەو وڵاتە لەکاتی ئامادەکردنی گرتەیەکی ڤیدیۆیی مەشقی هێزەکانی رژێم رووی داوە و بەبێ بڵاو کردنەوەی هیچ ئامارێک، رایگەیاندووە، ژمارەیەک کوژراو و برینداری لێ کەوتووەتەوە.

پۆلیسی لازقییە رەتی کردووەتەوە تەقینەوەکە بەهۆی کردەی تیرۆریستییەوە رووی دابێت.








باسنيوز
Top