گەشتەکانی فڕۆکەخانەی بەنغازی دوای سێ ساڵ دەست پێ دەکەنەوە

گەشتەکانی فڕۆکەخانەی بەنغازی دوای سێ ساڵ دەست پێ دەکەنەوە
گەشتەکانی فڕۆکەخانەی بەنینا لە شاری بەنغازیی لیبیا دوای سێ ساڵ وەستان، دەست پێ دەکەنەوە.



یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی بەنینا لە بەنغازی، رۆژی شەممە 15.7.2017 بەرەو فڕۆکەخانەی تەڕابلوسی پایتەختی ئەو وڵاتە و شاری عەممانی پایتەختی ئوردن ئەنجام درا.



ماوەی زیاتر لە سێ ساڵ بوو ئەو فڕۆکەخانەیە و شاری بەنغازی لەژێر داگیرکاریی چەکدار و گرووپە ئیسلامییە توندڕەوەکاندا بوو و لە سەرەتای ئەم مانگەوە، مشیر خەلیفە حەفتەر ، فەرماندەری سوپای نیشتمانیی لیبیا رزگارکردنەوەی ئەو شارەی راگەیاند.



دوای راگەیاندنی خەلافەتی ئیسلامی لەلایەن ئەبوبەکر بەغدادی لە ساڵی 2014، گرووپە تیرۆریستییەکانی بەنغازی بەیعەتیان بە بەغدادی وەک خەلیفەی رێکخراوەکە دا و خۆیان وەک بەشێک لەو رێکخراوی تیرۆریستیی داعش ناساند.




باسنیوز
Top