لەبەر نەبوونی تاوانبار بەندیخانەکان دادەخرێن

 لەبەر نەبوونی تاوانبار بەندیخانەکان دادەخرێن
لە ھۆڵەندا بەھۆی کەمیی رێژەی تاوان و ژمارەی تاوانبارانەوە، حکوومەت بڕیاری داخستنی 27 بەندینخانە دەردەکات.

سەرەڕای ئەوەی ھۆڵەندا لەرووی چڕیی دانیشتوانەوە، پێش وڵاتانی تری ئەوروپا کەوتووە و ژمارەی دانیشتوان لە 18 ملیۆن کەس نزیک بووەتەوە، بەڵام بەندینخانەکانی کەمتر لە 12 ھەزار تاوانباریان تێدایە، کە دەکاتە 69 تاوانبار لە ھەر 100 ھەزار کەسێک، لە کاتێکدا ئەم رێژەیە لە ئەمریکا 716 تاوانبارە لە ھەر 100 ھەزار کەس.

بۆیە کەمیی رێژەی تاوان و ژمارەی تاوانباران، وای لە حکوومەتی ھۆڵەندا کرد 27 بەندیخانە دابخات، بەڵام لە لایەکی ترەوە داخستنی بەندیخانەکانیش کێشەی بێکاریی بەدوای خۆیدا ھێنا، چونکە بووە ھۆی ئەوەی دوو ھەزار کەس بێ کار بمێننەوە، بۆیە حکوومەتی ھۆڵەندا ناچار بوو ھەندێک تاوانبار لە نەرویجەوە بھێنێت بۆ بەندیخانەکانی.

ھەروەھا سوودیش لە تەلاری ھەندێ لەو بەندیخانە داخراوانە دەبینێ بۆ مەبەستی تر، بۆ نموونە ھەندێکیان دەکات بە ئۆفیس بۆ کۆمپانیاکان یاخود شوێنی کات بەسەربردن.











باسنيوز
Top