تاران.. بەهۆی دەستڕێژی گوللەوە 15 کەس بریندار بوون
ماڵپڕی (میهر) لەزاری سەرچاوەیەکی ئەمنیی تارانەوە بڵاوی کردووەتەوە ڕووداوەکە ئەمڕۆ شەممە 2017/7/15 لەناو یەکێک لە میترۆکانی شاری (ڕەی)ی سەر بە تاران ڕووی داوە و بەو هۆیەوە 15 کەس بریندار بوون.
هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەش کردووە، کە رووداوەکە هۆکاری کەسیی هەبووە و هێرشبەرەکە لە حاڵەتی ئاساییدا نەبووە.
ئەو سەرچاوە ئەمنییە ئاماژەی بەوەش داوە، هۆی ئەو هرشە تاکەکەسی بووە و گەمانی هێرش و ئامانجی تێکدەرانە و تیرۆریستی نەبووە.
پاش هێرس بۆ سەر چەند کەسێک، خەڵکی دیکە هەوڵی نێوەندگیرییان داوە کە بە بۆنەوە ئەوانیش بریندار بوون.
هاوکات هیدایەتوڵا جەماڵیپوور، قایمقامی شاری ڕەی بە ماڵپەڕی (فارس)ی سەر بە سوپای پاسدارانی راگەیاندووە کە هێرشبەرەکە دەستگیر و ڕەوشەکە کۆنترۆڵ کراوە و ڕاشی گەیاندووە چەند کەسێک بردیندار بوون، بەڵام سەرچاوەکانی دیکە باس بر.ینداربوونی نزیکەی 15 کەس دەکەن.
باسنیوز
