سوپای ئەمریکا: ئێران گەورەترین هۆکاری ناسەقامگیریی ناوچەکەیە

 سوپای ئەمریکا: ئێران گەورەترین هۆکاری ناسەقامگیریی ناوچەکەیە
جەنەراڵ جۆزێف ڤۆتل، سەرۆکی ئەرکانی ناوەندیی سوپای ئەمریکا، ئاشکرای کردووە حکوومەتی ئێران و هەوڵەکانی و بەتایبەت سوپای قودس، بۆ ماوەیەکی درێژخایەن گەورەترین هۆکاری ناسەقامگیریی ناوچەکەن.



ئەو فەرماندە سەربازییەی ئەمریکا، لە دیدارێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی (تامپا بی تایمز) کە دوێنێ هەینی بڵاو کراوەتەوە، ڕای گەیاندووە "پێم وایە نفووز و پێگەی ئێران لە ناوچەکە گرنگە هەروەک پێشتر من و کەسانی دیکەش گوتوومانە ئێران سەرەکیترین هۆکاری ناسەقامگیریی و هێزی تێکدەری ناوچەکەیە.



فەرماندەی ئەرکانی ناوەندیی سوپای ئەرمیکا ئەوەشی زیاد کرد "ئێمە دەبێ لە نێوان حکوومەتی ئێران و خەڵک و هاووڵاتیانی ئێران، جیاوازی دابنێین. ئەم ندەمەوێت لەوە دڵنیا بم کە وەها جیاوازییەکم داناوە. خەڵکی ئێران لە بواری فەرهەنگییەوە پێگەیەکی گەورەی لە ناوچەکە هەیە.



جەنەراڵ جۆزێف ڤۆتل لە درێژەدا گوتیشی "حکوومەتی ئێران و هەوڵە تێکدەرەکانی و بەتایبەت هێزی قودس گەورەترین هۆکاری ناسەقامگیریی ناوچەکەیە بۆ ماوەیەکی درێژخایەن".







باسنیوز
بەپێی ڕاپۆرتی ڕاگەیەنەکانی ئەمریکا ناوچەی ژێر دەسەڵات و چالاکیی "ئەرکانی ناوەندیی سوپای ئەمریکا" هەر لە کەنداوەوە هەتا ئاسیای ناوەڕاستە کە 80 هەزار هێزی سەربازیی لەژێر ڕ
Top