دۆناڵد ترامپ: ئه‌گه‌ر ناچارمان بكه‌ن بنكه سه‌ربازییه‌كه‌مان له قەتەر دوگوازینه‌وه
له میانی گفتوگۆیه‌كی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "Christian Broadcasting Network"، تره‌مپ گوتوویه‌تی " په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر باشه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ناچارمان بكه‌ن بنكه سه‌ربازییه‌كه‌مان له‌وێ بگوازینه‌وه، ئه‌وا ده‌یان ده‌وڵه‌تی دیكه هه‌ن خوازیارن بنكه‌ی سه‌ربازی له وڵاته‌كانیاندا درووست بكه‌ین".
تره‌مپ گوتوویه‌تی " ته‌ماشا بكه‌ن، ئه‌گه‌ر ناچارمان بكه‌ن بڕۆین، ئه‌وه ئێمه ده‌یان ده‌وڵه‌تی دیكه ده‌دۆزینه‌وه كه ئاماده‌ن له بری قه‌ته‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی له‌سه‌ر خاكه‌كه‌یان درووست بكه‌ین، باوه‌ڕبكه ئاوایه".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه "قه‌ته‌ریان ئاگاداركردووه‌ته‌وه پاڵپشتیی تیرۆر رابگرێت، نابێت ئه‌و كاره بكات، چونكه تیرۆر دڕنده‌یه‌كه و پێویسته ئه‌و دڕنده‌یه برسی بكرێت تا توانای نه‌مێنێت".
K24
