ماكرۆن: فه‌ره‌نسا په‌له‌ده‌كات له‌وه‌رگرتنی كۆچبه‌ره یاساییه‌كان
ئیمانوێل ماكرۆن ووتی " جیاوازیه‌كی قووڵ" هه‌یه كه پێویسته به‌هه‌ند وه‌ربگیردرێت له‌نێوان ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆكاری ئابووری كۆچیان كردووه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی به‌هۆی شه‌ڕو پاكتاوكردنه‌وه وڵاتی خۆیان جێهێشتوه‌و كۆچیان كردووه.
ئه‌و لێدوانه‌ی ماكرۆن، له‌میانی كۆبوونه‌وه‌یدا هات له‌گه‌ڵ پاولۆ جینتیلۆنی، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتاڵیا، وئه‌نگێلا مێركل-ی راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، كه رۆژی چوارشه‌ممه له‌په‌راوێزی لوتكه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپاو وڵاتانی به‌لكان به‌ڕێوه‌چوو.
ئاژانسی ئه‌سۆشیه‌تید پرێس له‌زاری ماكرۆن-ه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه كه فه‌ڕه‌نسا په‌له‌ده‌كات له رێوشوێنه‌كانی تایبه‌ت به‌وه‌رگرتنی كۆچبه‌ره یاساییه‌كان.
له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه، جینتیلۆنی، جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه هه‌ندێك له‌وڵاتانی تری ئه‌وروپا پێویسته هه‌نگاوی زیاتر بنێن بۆ سوككردنی باری سه‌رشانی ئیتاڵیا له‌دۆسیه‌ی كۆچبه‌راندا.
خه‌ندان-
