دادوەرێکی ئەمریکی دژی بەزۆر ناردنەوەی کوردەکانە لە ئەمریکا
دوای ئەوەی بە بڕیاری دادگا 200 پەنابەری کورد و مەسیحی بریار ناردنەوەیان لەلایەن دادگایەکی ئەمریکی بۆ دەرچوو، دادوەرێکی ئەمریکی لەسەریان دێتە دەنگ و لە دژی بڕیارەکەی دادگا دەوەستێتەوە.
مانگی رابردوو لە ھەریەک لە ھەرێمەکانی تینسی، کالیفۆرونیا و نیومەکسیکۆ 200 پەنابەری مەسیحی و کورد دەستەبەسەر کران کە بە نایاسایی ھاتبوونە ئەمریکا، لە ئەنجامدا دادگا بڕیاریدا کە رەوانەی وڵاتەکەیان بکرێتەوە، بەمەش ناڕەزاییەکی زۆر لە ناوەندەکانی تایبەت بە پەنابەران لێکەوتەوە.
مارک جورد سمیس، دادوەرێکی ئەمریکی سەبارەت بە ناردنەوەی ئەو پەنابەرانە، نیگەرانە بە ڕێگەی جیاجیا داوا دەکات کە دەزگاکانی دادوەری بە بڕیارەکەیاندا بچنەوە.
مارک، لە دەزگاکانی راگەیاندنی وڵاتەکە، رای گەیاند: "ناوچەکە لە بارۆدخۆێکی ناھەموار دایە، پێویست بەوە ناکات پەنابەرەکان بەم شێوە ڕەوانە بکرێتەوە و بەتایبەت مەسیحییەکان، دوای گەڕانەوەی بۆ ناوچەکانیان ڕەنگە ڕووبەرووی توندو تێژی ببنەوە".
ناردنەوەی ئەم 200 پەنابەرانەش لە ئەنجام ئەو ڕێوشوێنە توندانە دێت کە دوای ھاتنی ترەمپ، دژی پەنابەران گرتیەبەر.
bas news
