تره‌مپ: به‌م نزیكانه داعش له عێراق و سووریا له‌ناو ده‌به‌ین
سه‌رۆكى ئه‌مریكا، له باره‌ى شه‌ڕه‌كانى دژ به داعش، جه‌خت ده‌كاته‌وه، كه ڕێكخراوه توندڕه‌وه‌كه به‌م نزیكانه له عێراق و سووریا به ته‌واوه‌تى له‌ناو ده‌برێن.
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا، له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تی توویته‌ر، ڕای گه‌یاند :" داعش هه‌ڵات، به‌م نزیكانه له عێراق و سووریا له‌ناو ده‌برێت".
هه‌ر له‌و توویته‌یدا، تره‌مپ ئاماژه‌ى به سه‌ركه‌وتنى حكوومه‌ته‌كه‌ى له پاراستنى سنووره‌كانى ئه‌مریكا، داوه، كه توانیویه‌تى 75% ده‌روازه نایاساییه‌كان دابخات و گرووپه چه‌ته‌كانى "MS-13 "كه له نێوان ئه‌مریكا و مه‌كسیك و سه‌لڤادۆر چالاك بوون، له‌ناو ببات.
bas news-
