جۆن بۆڵتن: گرفتی بەردەم ئەمریکا لە ڕۆژهەڵات ئێرانە و دەبێ بگۆڕدرێت
ماڵپەڕی (ورلد نیوز) لەزاری جۆن بۆڵتەن، باڵیۆزی پێشووی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بڵاوی کردووەتەوە، "ئەمریکا گرفتی سەرەکیی بەردەم ئەمریکا لە ڕۆژهەڵات ئێرانە و تەنیا ڕێکار گۆڕینی ئەو حکوومەتەیە".
ئەو دیپلۆماتکارە ئەمریکییە ئاماژەی بەوەش داوە، ئێستا ئەمریکا سەرۆکێکی هەیە کە هەست بەم مەترسییەی ئێران دەکات. دەتوانم بڵێم لە ماوەی هەشت ساڵی ڕابردوودا ئەمە بۆ یەکەمجارە کە سەرکۆماری ئمەریکا بەتەواوەتی دژی حکوومەتی ئیرانە.
لە درێژەدا گوتیشی "ئەم هەستەی سەرکۆمار لەم بوارەدا دروستە و بە ڕوونی باسی لیوە کردووە و لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردنی سەرکۆماریشدا دژایەتیی خۆی لەگەڵ ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران و ڕۆژئاوا بەتەواوەتی ڕاگەیاند."
دەڵێت "ڕفتار و هەڵسوکەوتی سیاسی و سەربازیی ئێران هیچ گۆڕانێکی بەسەدا نەهاتووە، بۆیە گۆڕینی حکوومەتی ئێران تاقە وەڵامدەرە".
جۆن بۆڵتەن (John Bolton) پارێزەر و دیپلۆماتکاری ئەمریکی و نوێنەری پیشووی ئەو وڵاتە لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە حکوومەتەکانی پێشوودا لەناو کۆمارییەکان چالاکیی هەبووە.
لە مانگی ئووتی 2005ەوە هەتا دیسەمبەری 2006 لەلایەن جۆرج دەبلیۆ بووش سەەرکۆماری پیشووتری ئەمریکاوە کرایە باڵیۆزی ئەو وڵاتە لە نەتەوە یەکگرتووەکان.
یەکێکە لە ڕخنەگرانی گەورەی سیاسەتەکانی باراک ئۆباما لە بواری سیاسەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە و پرسی ڕێککەوتنی ناوکی لەگەڵ ئێران و بە یەکێک لە دژبەرانی حکوومەتی ئێرانیش دێتە ئەژمار.
باسنیوز
