فڕۆکە جەنگییەکانی سووریا هێرش دەکەنە سەر لوبنان

 فڕۆکە جەنگییەکانی سووریا هێرش دەکەنە سەر لوبنان
فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی سووریا هێرش دەکەنە سەر ناوچەیەکی لوبنان و دوو گرووپی توندڕەو بۆردومان دەکەن.



بەپێی هەواڵی میدیا عەرەبییەکان، بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە 10.7.2017، فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی سووریا ژمارەیەک بنکەی رێکخراوی تیرۆریستی داعش و بەرەی نوسرە، کە باڵی رێکخراوی تیرۆریستی قاعیدەیە لە سووریایان لە دۆڵەکانی چیای عەرسال لە شارۆچکەی عەرسان لە رۆژهەڵاتی لوبنان، بۆردومان کردووە.



بەپێی زانیارییەکان، میلیشیای حزبوڵڵای لوبنانی خۆی بۆ هێرشێکی فراوان بۆ سەر بارەگاکانی داعش و نوسرە لە شارۆچکەی عەرسال ئامادە دەکات.





باسنيوز
Top