باوکی ئەمیری قەتەر لە نەخۆشخانە دەخەوێندرێت
جوعان بن حەمەد ئال سانی، برای تەمیم بن حەمەد ئال سانیی ئەمیری قەتەر لە هەژمای تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر، دوو وێنەی حەمەد بن خەلیفە ئال سانیی باوکی بڵاو کردووەتەوە، کە لە نەخۆشخانە خوێندراوە.
حەمەد بن خەلیفە لە ساڵی 1995 لەوکاتەی خەلیفە بن حەمەد ئال سانیی باوکی لە دەرەوەی وڵات بووە، کودەتای بەسەردا کردووە و خۆی وەک ئەمیری وڵات ناساند، دواتر لە ساڵی 2013 کورسیی حوکمڕانیی وڵاتەکەی رادەستی تەمیمی کوڕی کرد.
نەخۆشکەوتنی حەمەد بن خەلیفە لە کاتێک دایە، کە چوار وڵاتی سعودیە، ئیمارات، بەحرێن و میسر بەهۆی ”پشتگیریکردنی تیرۆر و پەیوەندیی لەگەڵ ئێران“، بڕیاریان دا هەموو پەیوەندییەکانیان لەگەڵ قەتەر بپچڕێنن.
باسنيوز
