چوار ماسیگری سعوودیە لەلایەن سوپای پاسدارانەوە دەستگیر کران
ئەو بەلەمە دوێنێ هەیەنی 2017/7/8 دەستی بەسەردا گیراوە و هەتا ئێستا لەبارەی چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ماسیگرەکان هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.
لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا کێشە و ململانێیەکانی نێوان ئێران و سعوودیە ڕوویان لە زیادبوون کردووە و یەکتری بە دەستێوەردان لە کاروباری وڵاتەکەیان تۆمەتبار دەکەن.
ناوەڕاستی مانگی ژوئەنی ڕابردوو سعوودیە ڕای گەیاند سێ ئەندامی سوپای پاسدارانی لەناو بەلەمەێک دەستگیر کردووە، بەڵام ئێران ئەو هەواڵەی ڕەت کردەوە، ماوەیەک لەمەوپیش سعوودیە پێنج ماسیگری ئێرانی و خەڵکی بووشێهری پاش یەک ساڵ بەندکران، ئازاد کرد.
باسنيوز
