كۆریای باكوور له جه‌ژنی نیشتیمانیی ئه‌مریكادا مووشه‌كێكی بالیستی ئاراسته‌ی ده‌ریای ژاپۆن ده‌كات
سوپای كۆریای باشوور له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه" مووشه‌كێكی بالیستی دیارینه‌كراو" له پێگه‌یه‌كی نزیكی بانگیون له كه‌رتی پیۆنگانی باكوور هه‌ڵدراوه كه ده‌كه‌وێته رۆژئاوای كۆریای باكوور و له ده‌ریای باكوور كه كۆریاییه‌كان پێی ده‌ڵێن ده‌ریای ژاپۆن كه‌وتووه‌ته خواره‌وه".
له‌و باره‌یه‌وه گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ژاپۆن به ئاژانسی فڕانس پرێسی گوتووه " پێده‌چێت مووشه‌كه كۆرییه‌كه له ناوچه‌ی بازگانی ژاپۆن كه نزیكه‌ی 200 میل له كه‌ناراوه‌كانی ئه‌رخه‌بیله‌وه دووره كه‌وتبێته خواره‌وه".
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له رێگه‌ی تویته‌ره‌وه ده‌رباره‌ی مووشه‌كه نوێیه‌كه‌ی كۆریای باكوور نووسیوویه‌تی" قورسه بزانیت ژاپۆن له‌مه زیاتر به‌رگه ده‌گرێت یان نا، به‌ڵام له‌وانه‌یه چین گوشارێكی به‌هێز له كۆریای باكوور بكات و كۆتایی به‌و فه‌وزایه بهێنێت".
هه‌ڵدانی مووشه‌كه‌كه هاوكاتی رۆژی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌مریكایه، ئه‌و رۆژه‌یه ئه‌مریكییه‌كانی جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی ده‌گێڕن. پاش چه‌ند رۆژێكیشه له لوتكه‌ی ئه‌مریكا - كۆریای باشوور كه له واشنتن به‌ڕێوه‌چوو.
K24
