فەرەنسا.. دەستڕێژی گوللە حەوت قوربانیی لێ کەوتەوە

 فەرەنسا.. دەستڕێژی گوللە حەوت قوربانیی لێ کەوتەوە
بە گوتەی سەرچاوەکانی فەرەنسا کە لەزاری پۆلیسی فەرەنساوە بڵاویان کردووەتەوە، لە ئەنجامی دەستڕێژی گوللە لە شاری (تولۆز)ی فەرەنسا،کەسێکی کوژراوە و شەش کەسی دیکەش بریندار بوون.



سەرچاوەکانی فەرەنسا ئاشکرایان کردووە، ئەو ڕووداوە شەوی ڕابردوو لە مەیدانی (ئابال)ی شاری تولۆز ڕووی داوە و چەند ماتۆرسوارێک هێرشیان کردووە و کەسێکیان بەناو خەڵکدا دەستڕێژی کردووە و پاشان بەخێرایی شوێنەکەیان بەجێ هێشتووە.



پۆلیس ئەو شەقامە و شەقامەکانی دەوروبەری کۆنترۆڵ کردووە و دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە.



ئەو ڕووداوەی فەرەنسا چەند کاتژمێر پاش ئەوە ڕووی دا کە (ئەمانۆئێل ماکرۆن) سەرکۆماری فەرەنسا ڕای گەیاند هەتا کۆتایی ئەمساڵ بەتەمای لابردن و هەڵوەشانەوەی دۆخی نائاساییە.



دۆخی نائاسایی لە فەرەنسا پاش هێرشی مانگی نوامبر لە ساڵی 2015ی پاریس ڕاگەیەندرا کە تێیدا زیاتر لە 130 کەس کوژران کە هەتا ئێستا چەندین جار حاڵەتی هێرش و تەقینەوە لە چەند شارێکی ئەو وڵاتە ڕوووی داوە.



باسنيوز
Top